هیچ کەس نابێ بەتاوانی خەبات بۆ مافەکانی خۆی، بەتاوانی ناڕەزایەتی دژبە فەلاکەت و ستەمکاری، بەتاوانی هەبوونی بیروباوەڕی جیاواز و ئەنجامدانی چالاکیی سیاسی دەستبەسەر و زیندانی بکرێت. ئەگەر قەرار بێت کەسێک بکەوێتە گۆشەی زیندانەکان، هۆکار و خوڵقێنەرانی بارودۆخی ئێستان کە دەبێ زیندانی بکرێن، واتە هەر ئەوانەی کە ڕۆڵەکانی خەڵک دەخەنە زیندان و ئەشکەنجەیان دەکەن. هەر ئەوانەی کە جگەرگۆشەکانی خەڵک دەکووژن و لە گۆڕە بێ ناو و نیشانەکاندا دەیاننێژن. هەر ئەوانەی کە سەروەتی کۆمەڵگە تاڵان دەکەن و باری گرانی ڕەنج و بێبەشی و بێ مافییان خستووەتە سەر شانی خەڵک.
ئێمە دەڵێین دەبێ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە لە ئازادیی بێ شەرت و مەرجی سیاسی، ئازادیی چالاکیی سیاسی و پێکهێنانی حیزب، ئازادیی باوەڕ و تەبلیغ کردنی، ئازادیی ڕادەربڕین و چاپەمەنی، ئازادیی کۆبوونەوە، خۆپیشاندان، مانگرتن، و ئازادیی پێکهێنانی شۆرا و سەندیکا و هەموو جۆرە ڕێکخراوێکی پیشەیی و سیاسی دیکە، بەهرەمەند بن.
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخوازی ئێران!
هەروەک مرۆڤی شیاوی ئازادی و بەرابەری، قورس و قایم و بەبێ دوودڵی لەم مافانەی خۆتان دیفاع بکەن! لە بەرامبەر دەستدرێژیی پۆلیسیی حکوومەتی جەنایەتکاراندا ڕاوەستن و دەنگی ناڕەزایەتی دژبە پێشێلکردنی ئەم مافە ڕەوا ئینسانییانە بەرزتر بکەنەوە.
بیساتی ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی، ئەم حکوومەتەی تیرۆر، زیندان و ئەشکەنجە، دەبێ بە خەباتی شۆڕشگێڕانەی ئێوە لەم وڵاتە ڕیشەکێش بکرێ و لە دواڕۆژی سەرکەوتندا، ئازادیی بێشەرت و مەرجی سیاسی وەک بەشێک لە جاڕنامەی شۆڕش، لەلایەن هێزی ڕاپەڕیوەوە لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیەندرێت و بەکردەوە دەربێت.
بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بەرابەری، حکوومەتی کاریگەری
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران