فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندابوونی 11کرێکاری ژن بە هۆی ڕوداووی هاتووچۆ لە شاری ئەنزەلی
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مینی پاسێک کە کرێکارانی ژنی کارخانەیەک لە شارەکی پیشەسازی حەسەن ڕوودی شاری ئەنزەلی تێدابوو، لەگەڵ کامیۆنێکی بارهەڵگر پێکدا کێشران و بەهۆیەوە 11 کرێکار بریندار بوون و 5کەس لەو کرێکارانە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ڕەشت کران و باقی کرێکارەکانیش ڕەوانە ناوەندی دەرمانی بەهەشتی لە شاری ئەنزەلی کران. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژێک بەر لەم ڕوداوە لە ڕوداوێکی دیکەدا لە شاری ئیسفەهان، مینی پاسێک بە هۆی پێکدادان لە گەڵ ماشینێکی دیکە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە 12کرێکاری سەرنشینی مینی پاسەکە برینداربوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیسفەهان کران