ڕێپێوانی لایه‌نگرانی ژینگه له داووسی سویس
سێشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۲   |  16-01-2024
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، لایه‌نگرانی ژینگه و دژبه‌رانی نیزامی سه‌رمایه‌داری له شارۆچكه‌ی داووسی سویس هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی ئابووری خۆپێشاندانیان بەرێوە برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیددی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و هه‌روه‌ها به‌هێزکردنی سۆسیالیسم بوون. وه‌زیری به‌رگری سویس ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه پێنج هه‌زار هێزی پۆلیس بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی دانووستانی ڕێبه‌رانی جیهان له داووس جێگیر كراون. شایانی باسه كه په‌نجاوچواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی جیهانی ئابووری به دروشمی “نوێكردنه‌وه‌ی بڕوا” له ١٥ی ژانویە تا ١٩ ژانویه له داووسی سویس به‌ڕێوه ده‌چێت.