دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار
سێشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۲   |  16-01-2024
هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی خەراپە سەر بە شاری پیرانشار و دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکرا.
کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی سەلاح عوسمانی، هاووڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی پیرانشار و بە بێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکان لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی سەلاح عوسمانی، دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو هاووڵاتییە و بنەماڵەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.