فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود
چوارشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۲   |  17-01-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار، سەباح ئەحمەدیان تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سنە لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بە زەربەی پۆتین و قۆنداغی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم سەر و شانی بەسەختی بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەباح ئەحمەدیان لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە دوای هەڕەشەی هێزە حکومتییەکان سەبارەت بە بریندارکردنیان بە چەک و گواستنەوەیان بۆ بنکەی هێزە چەکدارەکان، خۆیان لە شاخ فڕێداوەتە خوارەوە. هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، مورادی (ناو نادیار) تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەقز لە ڕەوتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە لاقی بەسەختی بریندارکرا.
لەلایەکی دیکەشەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانبار، ناسیح مورادی و ئومێد ئەحمەدی دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاروانێک لە کۆڵبەرەکان بە چەکی ساچمەیی، دەست و پشتیان بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواسترانەوە.