شەوی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار هاووڵاتییەک بە ناوی ڕێباز محەممەدی موقەدەم لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ڕێباز، ئەم لاوە تەمەن ٢٢ ساڵە لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ ماڵیان دەستبەسەر و موبایلی خۆی و دایک و باوکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ڕێباز محەممەدی موقەدەم لە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.
هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی بێهزاد محەممەدی و سەلاح عوسمانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون.