كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی مامۆستایانی خه‌رید خەدەماتی له تاران
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024

مامۆستایانی خه‌رید خەدەماتی سه‌رتاسەری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، به كۆبوونه‌وه و وتنەوەی دروشمی ئێعترازی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئاموزش و پەروەرش خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی خه‌رید خەدەماتی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گۆڕانی قه‌رارداده‌كان و بارودۆخی پیشه‌ییان بوون. به‌پێی دوایین زانیاری، وه‌زیری ئاموزش و پەروەرشی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه كه داخوازییه دواخراوه‌كانی موعه‌لیمانی خه‌رید خەدەماتی له كۆتایی ئه‌مساڵ په‌رداخت ده‌كرێت.