ڕاگوێزرانی ئارمان مینبەری بۆ زیندانی ناوەندی سنە
هەینی ۲۹-۱۰-۱۴۰۲   |  19-01-2024
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئارمان مینبەری” تەمەن ٢٢ ساڵ ، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی سنە کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرد. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.