فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک بەدوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
شەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۲   |  20-01-2024

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، لاوێکی خەڵكی گوندی “سەرینچاوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “حامد بێهراج”، تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی حامد بێهراج، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.