کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە ئیسفەهان و مازەندەران
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی فوولاد لە ئیسفەهان و مازەندەران بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی فوولاد بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لە شەقامی نەشات و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا درۆمان بیست، دادپەروەریمان نەدی”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی فوولاد لە مازەندەران، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی لە قائێم شار، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.