لەدرێژەی ڕەوتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، خانەنشین کراوانی ئەم ناوەندە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و ناڕەزایەتیی دەربڕین.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی رۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە لە زۆرێک لە شارەکانی وەک، تاران، شیراز، ئیسفەهان، تەورێز، زەنجان، ئەراک، ئەهواز، فارس، بەلوچستان، ورمێ، ئەردەبیل، خۆرەم ئاباد، ڕەشت، گیلان، لۆڕستان، هۆرمۆزگان، گولسار، خۆراسانی شۆمالی، بەندەر عەباس، چوارمەحاڵ و بەختیاری، ساری، زاهێدان، ورمێ، مەریوان، ئیلام، سنە و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە ڕێپێوان و لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “وادە و بەڵێنەکان جوان بوون، بەڵام هەمووی درۆ بوون”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارەسەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.