حۆکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی بەکردەوە دەرهات
سێشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۲   |  23-01-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان مۆحەمەد قۆبادلوو لاوی تەمەن ٢٣ ساڵی خەلکی پەرەندی شاری تاران و لەدەستبەسەرکراوانی ئاخێزە جەماوەریەکانی ساڵی ڕابردووی خەڵکی ئێران، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان لە زیندانی قزێلحساری کەرەج سزای لەسێدارەدانی بەکردەوە دەرهات.
شایانی باسە کە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە سەرەڕای ناڕەزایەتی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەکی و سەرەڕای هۆشداریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێودەوڵەتی بەڕێوەچووە.