فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢ هاووڵاتی لە شنۆ
چوارشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۲   |  24-01-2024

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان، سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، هەردووکیان تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.