فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی وتووێژەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەک مانگە لە غەززە
پێنجشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۲   |  25-01-2024

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاندووە؛ کە ئیسرائیل و حەماس بە گشتی لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان لە ماوەی یەک مانگدا ڕێککەوتوون، بەڵام وتووێژەکانیان بە هۆی کێشە و مڵملانێ سەبارەت بە چۆنیەتیی کۆتاییهێنان بە شەڕ، ڕاگیراون.
ئاخرین خولی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ وتووێژەکانی نێوان هەر دوو لایەنی شەڕەکە، لە ٧ی بەفرانباری ئەمساڵدا دەستی پێکرد و دوابەدوای ئەوە حەماس بۆ یەکەم جار پێشنیاری ئاگربەستی چەند مانگەی هێنایە گۆڕێ و ناکۆکییەکان بوونە هۆی ئەوەی کە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ کەم بکرێتەوە.
بە وتەی چەند سەرچاوەی ئەمنییەتی میسری، حەماس بە مەبەستی قەبووڵکردنی ئاگربەستی سەرەتایی، کۆمەڵێک خاڵی خستوونەتە بەر باس هەتا قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتنەکە، گەرەنتیی بارودۆخەکە بکات.