ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی ناسراو بە سەرگالیش، نووسەر و ڕۆژنامەوانی خەڵکی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی نۆشەهر گواسترایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، خەڵکی گوندی ماشمیانی سەر بە کەلاردەشت، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندیی نۆشەهر گواسترایەوە.
سزای شەش مانگ زیندانی ئەو نووسەرە، بە ڕای باز گۆڕدراوە و بۆ ئەو مەبەستە ماوەی بەندکرانەکەی خۆی لە مەزرایەکی کار لە کەلاردەشت تێپەڕدەکات.
ئەرسەلان ڕەسووڵی عەمارلوویی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری تونەکابۆن، بەتۆمەتی “بێڕێزیکردن بە خامنەیی” سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. شایەنی باسە کە دادگا لەگەڵ گۆڕانی سزای ناوبراو بە بەندکرانی هەڵپەسێردراو دژایەتی کردبوو.
ئەو نووسەرە، هەتا ئێستا چەندین کتێبی لەژێر ناوی “هەستانەوە”، “بەربوونەوەی ٥٧”، “قوتابی تەمبەڵ”، “گەڕانەوە لە قیامەت”، “موناجاتی سەرگالیش” و “مامۆستای قوتابخانە”ی بڵاوکرووەتەوە.