سەپاندنی یەک ساڵ زیندان و سزا تەکمیلییەکان بەسەر خوێندکارێکی خەڵکی کەرەج
هەینی ۰۶-۱۱-۱۴۰۲   |  26-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێکی خەڵکی کەرەج، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەمشارە بە یەکساڵ زیندان و هەروەها سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەریسا ساڵحی خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵا لە بواری ئابووری لە زانکۆی تاران و ڕۆژنامەنووسی ئابووری لە ڕۆژنامەی “دونیای ئێقتساد”، لە لایەن دادگای شاری کەرەج بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی کۆماری ئیسلامی” بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە. ناوبراو هەروەها بە سزا تەکمیلییەکانی، دوورخرانەوە، قەدەغەی چالاکی لە فەزای مەجازی و قەدەغەی چوونەدەرەوەی لە وڵات هەرکام بە دوو ساڵ مەحکووم کراوە. شایانی باسە، پەریسا ساڵحی ماوەیەک لەمەوبەریش بەدوای پێ ڕاگەیاندنی تاوانەکانی لە دادسەرای شاری کەرەج، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.