دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە مەریوان
هەینی ۰۶-۱۱-۱۴۰۲   |  26-01-2024
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، “محەممەد بارخودا” تەمەن ٣٤ ساڵ و “ئەشکان بارخودا” تەمەن ٢٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی “هەنجیران”ی سەر بە شارۆچکەی “خاومیراوا”ی شاری مەریوانن، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر چارەنووسی کوڕەکانیان تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە. شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.