دواخرانی حەقدەست و مەزایای کرێکارانی شارەداریی سی سەخت
هەینی ۰۶-۱۱-۱۴۰۲   |  26-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شارەداریی سی سەخت لە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد، باسیان لە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان کردووە.
کرێکارانی شارەداریی سی سەخت دەڵێن، ١٣ مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پێ نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر لە باری دابین کردنی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بەرەوڕوو ببنەوە.