دوایین چاوپێکەوتنی بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024
بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام بەناوەکانی “پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار”، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانیان بانگکراونەتە زیندانی ئێڤین.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە ئەو چوار بەندکراوە لەگەڵ بنەمالەکانیان لە زیندانی ئێڤیندا چاوپێکەوتنیان هەبێت. جێگای ئاماژەیە، لەوڕووەوە کە سزای سێدارەی ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە لەم دوایییانەدا لە لایەن دیوانی باڵای دەزگای دادوەری ڕژیمەوە پشتڕاست کراوەتەوە، ئەگەری جێبەجێکرانی سزای سێدارەکەیان لە ڕۆژانی داهاتوودا لەئارادایە.