ئێعدامی شاراوەی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی بیرجەند
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024
سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، دوو بەندکراو کە هەردووکیان برا بوون، لە زیندانی ناوەندی بیرجەند، بە شێوەی شاراوە ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو برا بە ناوەکانی “عارف ئێسحاق زێهی” تەمەن ٢٤ و “عاسف ئێسحاق زێهی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی زابۆل کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بەبێی مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لە زیندانی بیرجەند ئێعدام کران.