فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی کەرەج
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024

بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەدڕەزا قوربانی تەمەن ٤٥ ساڵ، لە زیندانی قەزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی کەرەجەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسە، بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “حسێن هەواسی” و خەڵکی شاری کۆیەشت، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە گواستراوەتەوە و جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە بە شێوەی کاتی هەڵوەشاوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم، بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.