کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پێترۆشیمی هێگمەتانە
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی هێگمەتانە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، کرێکارانی پێترۆشیمی هێگمەتانە بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، لە بەرامبەر ئوستانداری هەمەدان دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەڕێگە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی و بەدەستەوە گرتنی پلاکارد، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەڕێوەبەرانی شیرکەت بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.