ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کەرەج و بیرجەند
دوشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۲   |  29-01-2024
سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لۆرستان بە ناوی “عەلی ڕەجەبیان” کە پێشتر بە تۆمەتی ” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ئەمڕۆ دووشەممە حوکمەکەی لە زیندانی قزڵحساری کەرەج بە کردەوە دەرهات.
لە لایەکی دیکەوە، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی “ڕوحۆڵڵا شاکری” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری “بەردەسکەن”ی خۆراسانی ڕەزەوی، لە زیندانی ناوەندی بیرجەند بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم، بەتایبەتی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە