کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی نەخۆشانی “سی ئێف” لە تاران
دوشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۲   |  29-01-2024
کۆمەڵێک لە تووشبوان بە نەخۆشی “cf”، روژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، لە شاری تاران دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین بەنێر بە ناوەڕوکی “حەقی منداڵانی ئێمە مەرگی تەدریجی نییە”، لەئاست کەمبوونی دەوا و دەرمانی تایبەت بەم نەخۆشییە، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی بێهداشت دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.