دەستبەسەرکردن و نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەلکی مەریوان
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024
لەحاڵێکدا کە نزیک بە ماوەی یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانی دلێر زاهیدی پوور، هاووڵاتی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە تێدەپەڕێت، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی دلێر زاهیدی پوور، هاووڵاتی خەڵکی مەریوان و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و شوێنی ڕاگرتنەکەی نادیارە.
دلێر زاهیدی پوور ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بێ هیچ هۆکارێک لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە.