دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە دیواندەرە
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، ڕادمان سولەیمانی، خەڵکی شاری دیواندەرە و دووکاندار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە پەیوەندی بە مانگرتنی ڕۆژی سێشەممەوە هەیە، کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسی لە کوردستان بووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی راگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.