برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
پێنجشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۲   |  01-02-2024
کۆڵبەرێکی لاو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی مۆحەمەد ڕەشیدی ٢٤ ساڵ تەمەن سەری بە سەختی بریندار بوو. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی ناوچەکە گواستراوەتەوە.