بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی ٢٠٢٤دا لانیکەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٧٤ بەندکراو لە زیندانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە. لەم ژمارەیە ٤٦ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەروەها لەو مانگەدا دوو هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە سێدارە دراون. لە لایەکی دیکەوە، هەر لەم ماوەیەدا سزای سێدارەی لانیکەم ٧ بەندکراوی سیاسی و ئایینی جێبەجێ کراوە کە ٦ کەسیان سیاسی و کەسێکیشیان ئایینی بووە. هەروەها سزای سێدارەی ژنێکیش لە زیندانی سەبزەوار لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی جێبەجێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، زۆرترین ڕێژەی لەسێدارە دراون لە زیندانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٣٢ کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە زیندانەکانی پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی ٧ کەس، هەمەدان ٦ کەس، فارس و گیلان هەر کامیان ٤ کەس لە سێدارە دراون.
جیاکردنەوەی بەپێی تۆمەتی سەپێندراو
زۆرترین ڕێژەی بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە کە ٤٦ بەندکراوە.
تۆمەتی سیاسی و ئایینی: ٧ کەس.
کوشتنی بەئەنقەست: ١٦ حاڵەت
تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ٤٦ حاڵەت
تۆمەتی دزیی چەکدارانە: ٥ کەس.