بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
هەینی ۱۳-۱۱-۱۴۰۲   |  02-02-2024
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “ماردین ئەمینی” خەڵکی شاری بۆکان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم جێگیر لەم سنوورە بریندار بووە.
شایانی باسە، ماردین ئەمینی لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزانە لاقی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، گواستراوەتەوە بۆ بنکەکانی تەندروستی.