مانگرتنی هەزاران کەسی لە کرێکارانی بەشی گواستنەوەی گشتی لە ئاڵمان
هەینی ۱۳-۱۱-۱۴۰۲   |  02-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتنی ٩٠ هەزار کەس لە شۆفیر ئۆتۆبووسەکان و شۆفیرانی ترامۆا لە ئاڵمان، بووەتە هۆی پەک کەوتنی بەشی هاتووچۆی ناوشاری لەم وڵاتە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی مانگرتنی کرێکارانی قەتارە موسافیرهەڵگرەکانی ناو شاری و فڕۆکەخانەکان لە ئاڵمان، رۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان، شۆفیر ئۆتۆبووس و ترامۆاکانیش، بەم مانگرتنە پەیوەست بوون. جێگای ئاماژەیە، مۆڵەتی ئەم بانگەوازە ٢٤ کاتژمێرە و لە لایەن یەکێتی کرێکاری “ڤێردی” لە سەرجەم ئەیالەتەکانی ئاڵمان جگە لە ئەیالەتی بایرن، بەکردەوە دەرهاتووە. ئەم یەکێتییە لە بەیانییەکدا، گرینگترین خواستەکانی ئەندامانی خۆی ڕاگەیاندووە کە بریتییە لە: باشتر کردنی دۆخی کار، کەم کردنەوەی سەعات کاری و بردنەسەرێی ئاستی حەقدەست و مەزایاکان و هەروەها ڕۆژانی پشوو.