فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە سیاسەتی دەوڵەت لە ئاڕژانتین
هەینی ۱۳-۱۱-۱۴۰۲   |  02-02-2024

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانی خەڵک لە ئاڕژانتین، یاساداڕێژەرانی ئەم وڵاتە گەڵاڵەی چاکسازی پێشنیار کراوی سەرۆک کۆمار خاویەر میلی تاوتوێی دەکەن. سەرۆک کۆماری ئاڕژانتین ڕایگەیاندووە، بەنیازە بەم گەڵاڵەیە کە ناوی ناوە “یاسای بنەما و خاڵەکانی دەستپێکی ئازادی بۆ ئاڕژانتینییەکان”، ئاوسان لەناو بەرێت، بەڵام نەیارانی ئەم یاسایە دەڵێن: بەکەرتی تایبەت کردنی پیشەسازی و خزمەتگوزاری، دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری و زیاتر بوونی ڕێژەی ئاوسان لەم وڵاتە. جێگای ئاماژەیە، لەئەنجامی خۆپیشاندانەکان، تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و ناڕازییان هاتووەتە ئاراوە و بەهۆیە هاووڵاتییەک دەستبەسەر کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژەی ئاوسان لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئاڕژانتین ٢١١ لەسەد بووە.