عه‌لی مهسجهل، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كاری تاوانكاری، زیاتر له ٨٨ كه‌س لە پارێزگا جیاکانی عێراق ده‌ستبەسەر كراون.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، له‌مدواییانه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه و وێڕای كوژرانی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له كرده ئه‌منییه‌كاندا، ٦٥ تیرۆرستیش ده‌ستبەسەر كراون. هەروەها ٧٢٧ داواكراوی كه‌یسی تاوانكاری و له‌ناوبردنیان دەستبەسەر و دەستیشان بەسەر ١٩٦ حەشارگە و کەلوپەلی جیاواز و له‌ناوبردنی ٦٤ جۆری تەقەمەنی، کە تیرۆرستانی داعش بەجێیان هێشتبووە گرتووە. به‌وته‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌را، دەستیان بەسەر تانکەرێك و بارهەڵگرێکی دەست کاری کراودا گرتووە كه بۆ به‌قاچاغ هێنانی کرێکاری بیانی به كار ده‌هێنران.