فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی نووش ئاباد لە ئیسفەهان
شەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۲   |  03-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شارەداریی “نووش ئاباد” سەر بە پارێزگای ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، رۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی نووش ئاباد، بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر شارەداریی ئەمشارە، وێرای ئاماژە بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، ڕاشیانگەیاند کە حەقی بیمەکانیشان بە ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: دواخرانی حەقدەستەکانیان بووەتە هۆی ئەوەیکە لەگەڵ کێشەیەکی زۆر لە بواری دابین کردنی تێچووەکانی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بەرەوڕوو ببنەوە.