برینداربوونی کۆڵبەرێکی تازەلاو لە سنووری بانە
یەکشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۲   |  04-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی هەینی ١٣ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری دیواندەرە بەناوی “دیاکۆ محەممەدی”، لە سنووری سەیرانبەندی شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە چەکی ساچمەیی بریندار کرا.
هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، محەممەد ئەمین ڕۆستەمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە بە سەختی بریندار کرا و بارودۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە. بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی جەنیوەری ئەمساڵدا ٥٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە ٦ کەسیان منداڵ بوون.