فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە ئیسفەهان، تاران و مازەندەران
یەکشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۲   |  04-02-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی فوولاد لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران و مازەندەران بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی فوولاد بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد لە شەقامی نەشات و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا درۆمان بیست، دادپەروەریمان نەدی”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی فوولاد لە مازەندەران، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی لە قائێم شار، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەوە، خانەنشین کراوانی فوولاد لە شاری تاران، بە کۆبوونەوەی لە بەرامبەر سندووقی خانەشینی لە شەقامی “وەزرا”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.