بریندار و کەمەندامبوونی ٢ لاو بەهۆی تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین
چوارشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۲   |  07-02-2024
ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شارەدێی “ویژنان”ی سەر بە شاری گیەڵان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “بانسارات”ی سووماری قەسری شیرین بریندار و کەمەندام بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەو دوو هاووڵاتییە پاش تەقینەوەکە دەستبەجێ هەر دوو لاق و دەستێکی لەدەست داوە، هاوڕێیەکەی دیکەشی دەموچاو و بەتایبەت چاوی بەسەختی بریندار بووە.
بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٧ هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکان گیانیان لەدەست داوە و هەروەها ٢٠ هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون یان کەمەندام بوون.