فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی ئێعدامی حەوت بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەوت بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم، مەترسی جیدی ئێعدامیان لەسەرە و ئەگەری زۆرە لەم دوایانەدا حوکمەکەیان بەکردەوە دەربێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،”ڕەزا ڕەسایی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی “کوشتنی نادر بەیرامی”، “مۆجاهێد کورکور” خەڵکی ئیزە بە تۆمەتی “تەقەکردن لە خەڵک لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری پارەکە “، “محەممەدجواد وەفایی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی مەشهەد بە تۆمەتی “افساد فی الارض”، “مەنسوور دێهمەردە” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی زاهێدان بە تۆمەتی “افسادفی الارض” و “عەباس درێس” کە لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بە تۆمەتی “مۆحاربە” و “تێکدانی ئاسایشی گشتی لەڕێگەی بەشداری لە کوژرانی ڕەزا سەیادی” لە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی هێزی ئینتزامی دەستبەسەر کرابوو، هەروەها “مێهران و فازڵ بەهرامیان” لە دەستبەسەر کراوانی ڕاپەڕینی سەراسەری لە شاری سەمیرۆم، که بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، مەترسی ئێعدامیان لەسەرە.