نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی دوو خوێندکاری کچ لە قەزوێن
دوشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۲   |  12-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو خوێندکاری کچ بە ناوەکانی “ئایدا مۆرادبێهرووزی” و “هەستی محەممەدحسێنی”، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، بەدوای هاتنەدەرەوە له خوێندنگا، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ڕفێندراون و لەو کاتەوە هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، “سووری بابایی چێگینی” چالاکی بواری مافی ژنان و دایکی ئایدا مۆرادبێهرووزی کە لە ئێستادا لە زیندان ڕاگیراوە، سەرەڕای داواکاری مەرەخەسی بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆخی کچەکەی، هەروا لە زیندان ڕاگیراوە و لەگەڵ داواکارییەکەی دژایەتی کراوە. هاوکات دادستانی قەزوێن ڕەزامەندی خۆی سەبارەت بە ئازادکرانی دایکی ئایدا مۆرادبێهرووزی بە بارمتە و بەستنی پێبەند، بەستووەتەوە بە پۆشینی حیجابی تەواو و پەشیمانی لە کردەوەکانی.