فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی دووبارەی ئامانج مینبەری لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە
چوارشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۲   |  14-02-2024

حسێن ناسراو بە (ئامانج) مینبەری بۆ جاری دووەم لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کرایەوە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش لەگەڵ هاوژینەکەی دەستبەسەر کرابوون و مەترسی دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران لەسەر بوو.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئامانج مینبەری هەڵسووراوی سیاسی خەڵکی گوندی نییەری شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، ئامانج مینبەری و شەوگار محەممەدی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز بەمەبەستی چوون بەرەو ئوروپا و داوای پەنابەری، لە ڕێگەی بەندەری مارماریس لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کرابوون.
ئەم دوو هاوژینە ئەوکات و دوای دەستبەسەرکرانیان، لەگەڵ دەیان پەنابەری دیکە بۆ کەمپی «موغڵا» کەمپی دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران گواسترانەوە و دوای چەند مانگ ناڕوونی چارەنووسیان ئازاد بوون.