فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سزای یەک ساڵ زیندان بەسەر هەڵسووڕاوێکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان
پێنجشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۲   |  15-02-2024

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، فاتمە شێخی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئاودانان بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان” سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
فاتمە شێخی چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دوای بڵاوکردنەوەی چەند ستۆری لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەو شارە بانگکرا و دوای ڕوونکردنەوە و ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد بوو.
شایانی باسە کە سزای یەک ساڵ بەندکرانی فاتمە شێخی، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
فاتمە شێخی، لە کاردانەوە سەبارەت بەو سزایە نووسیویەتی کە بە هۆکاری “کاردانەوەی سەبارەت بە سزای ئێعدام” سزای زیندانم بەسەردا سەپێندراوە.