هاووڵاتیەکی خەڵکی نەغەدە لە دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەور سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان ئیبراهیم ڕسووڵپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی نەغەدە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم ڕەسووڵپوور دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرتووە و لە ژێر زەخت و گوشاردا ناچاریان کردووە داخوازییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات قبووڵ بکات و هەڕەشەی دەستبەسەرکرانی براکەی بە ناو ئارمین کە تەمەنی ١٠ ساڵەی لێکراوە.
ئیبراهیم ڕەسووڵپوور ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دوای لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجە بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.