فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەکردەوە دەرهاتنی سزاکانی سپیدە ڕەشنو
هەینی ۲۷-۱۱-۱۴۰۲   |  16-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سپیدە ڕەشنو شاعیر و موعتەڕز بە حیجابی ئیجباری، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، لە لاپەڕەی شەخسی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، بەمەحزی ئەوەیکە دۆسیەکەی چووەتە ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکان، لە چوونەدەرەوە قەدەغە کراوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، سزای ٣ ساڵ و حەوت مانگ زیندان کە لەپێوەند لەگەڵ دۆسیەی یەکەمی “دەربڕینی ناڕەزایەتیی لەناو ئۆتۆبووس” بەسەریدا سەپێندرابوو، هەروەها سزای چوار مانگ زیندان لە پێوەند لەگەڵ دۆسیەی “ڕاگەیاندنی هەواڵی هەڵپەساردنی زانکۆ” و سزای پێبژاردنی یەک ملوێن و نیو نەختی لە پێوەند لەگەڵ سێهەم دۆسیەی واتە “بەشداری لە دانیشتنی دادگا بە پۆششی ئێختیاری”، چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. بەوتەی سپیدە ڕەشنو، دەبێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ و ١١ مانگ حوکمەکەی، لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا خۆی بە بەشی جێبەجێ کردنی سزاکانی زیندانی ئێڤین بناسێنێت.