فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە پاوە
هەینی ۲۷-۱۱-۱۴۰۲   |  16-02-2024

بەپێی هەواڵێک کە بە سایتی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری پاوە، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی عەلەنی بوونەوەی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە، لە دەرەوەی شار ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم هەواڵە، بەشداربووان سەرەتا بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، ڕێوڕەسمەکەیان دەست پێکردووە و دواتر بۆ ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، یەک دەقیقە بێدەنگیان ڕاگرتووە. دواتر لەناو بەشداربوواندا سەبارەت بەم ڕۆژە و ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵە لە کۆمەڵگای کوردستان قسە و باسی ئازاد کراوە. ڕێوڕەسمەکە دوای چەند کاتژمێر بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “پیرۆزبێ ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی کۆمەڵە”، “بژی ئازادی، بەرابەری، حکوومەتی کرێکاری”، “بژی سۆسیالیزم” و “بژی حکوومەتی شوڕایی خەڵکی کوردستان”، لەناو شایی و خۆشی بەشداربوواندا کۆتایی پێ هاتووە.