کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە ئەهواز
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024
کۆمەڵێک لە پەرەستارانی ئەهواز، رۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “دۆخی نالەباری ژیانیان”، دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.