کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە ئەلبۆرز و بووشێهر
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024
کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شارەکانی ئەلبۆرز و بووشێهر، رۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارانە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکران و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “دۆخی نالەباری ژیانیان”، دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشم خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.