فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی ناڕەزایەتیی پەرەستاران لە شارەکانی ئێران
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024

لەدرێژەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرستاران لە شارەکانی ئێران، کۆمەڵێک لە پەرەستارانی شارەکانی شیراز، یەزد و مەشهەدیش، رۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، وێڕای باقی هاوکارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەمشارانە بە وتنەوەی درووشمی “ئێمە لەگەڵ کۆرۆنا جەنگاین، بەڵام هیچ پشتیوانییەکمان لێ نەکرا”، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکران و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “دۆخی نالەباری ژیانیان”، دانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان” و هەروەها “شێوازی دانی تەعرەفەی پەرەستاری”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.