مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی ماشین سازی ئەراک
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022
بەپێی ڕاپۆرتی یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی شەممە 16ڕێبەندان،ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی ماشین سازی ئەراک، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگیشتن و جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان، لە شوینی کارەکەیان مانیان گرت و لە درێژدان بە کارەکەیان خۆیان بوارد.
شایانی باسە، کرێکارانی ئەو شیرکەتە، بەنیسبەت پەرداخت نەکردنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە نیسبەت ئەم بابەتە بوون.