برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە گیەڵان
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک لە ناوچەی “بەسارات”ی سەر بە شاری گیەڵان، بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنییە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی کۆنەپەرەستانەی ئێران و عێراق بەسەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە کۆچەرییە دەموچاو و دەست و لاقی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار ئاگاداری دراوە سەبارەت بە خاوێنکردنی تەقەمەنییە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچە سنوورییەکان، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو ناوچانە هێشتا پاکسازی نەکراون و هەنووکەش مەترسییان بۆ سەر هاووڵاتییان هەیە.