کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی ئیلام
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شارەداریی ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی ئیلام بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر ئوستانداری ئەمشارە، وێرای ئاماژە بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، ڕاشیانگەیاند کە حەقی بیمەکانیشان بە ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: دواخرانی حەقدەستەکانیان بووەتە هۆی ئەوەیکە لەگەڵ کێشەیەکی زۆر لە بواری دابین کردنی تێچووەکانی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بەرەوڕوو ببنەوە.