فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی شوعەیب خوسرۆزادە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخێکی دەورووبەری مەریوان
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی شوعەیب خوسرۆزادە تەمەن ٢٨ ساڵ، بەهۆی بەربوونەوە لە شاخێکی دەوروبەری شاری مەریوان گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شوعەیب خوسرۆزادە وێڕای دوو هاوڕێی دیکەی بە مەبەستی شاخەوانی دەچنە گوندی کەڵەیۆنجە و بەسەر شاخێکدا سەر دەکەون، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەرەستەی خۆپارێز و پشتێنی دڵنیایی تایبەت، بەردەبێتەوە و بەسەختی بریندار دەبێ و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەچێتە کۆماوە. شایانی باسە، دوای بەهۆش هاتنەوەی لە لایەن هاوڕێکانییەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی “بو عەلی” مەریوان، بەڵام بەهۆی دۆخی ناجێگیری دەستبەجێ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە و لە ئاکامدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست ئەدات.